به‌دواى ناوى بازرگانى بگه‌رێ

پێداویستیه‌كانت بۆ

پرۆسه‌ی تۆماركردنى كاره‌كه‌ت

 
 

به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین و سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ سه‌ردانیكردنی پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ نوێكه‌مان بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان به‌ به‌رپرس داده‌نرێت له‌ هه‌موو كاروباره‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیاكان له‌ هه‌رێمی كوردستان. به‌رێوه‌یه‌رایه‌تیه‌ گشتیه‌كه‌مان  هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌رگرتن و پێداچونه‌وه‌ و ڕاپه‌راندنی هه‌موو داواكاریه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان له‌ لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌كان و خاوه‌ن كاره‌كان و پیاوانی كار و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كارێك بنیات بنێن به‌ پێی یاسای كۆمپانیاكان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق.

 

له‌ ئێستادا دامه‌زراندنی كار له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاسانتر و زووتره‌ له‌ پێشتر، كه‌ ئه‌وه‌ش گونجاوه‌ له‌گه‌ڵ دیدگای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تى هه‌رێمی گوردستان له‌ ئاسانكاری بۆ خاوه‌نكاره‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و فراونكردنی كاروباره‌كانیان.

 

چۆنیه‌تی تۆماركردن

  • تۆماركردنی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان
  • تۆماركردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان

 

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناو

  • گه‌ڕانی سه‌ره‌تایی به‌ دوای ناو و دیاریكردنی یه‌ك ناوی پێشنیار كراو
  • دیاریكردنی ناوی هاوپشك یان هاوبه‌ش كه‌ له‌ تۆماری ناوی پرۆژه‌ بازركانیه‌كه‌ له‌گه‌ڵی ده‌بێت
  • چونه‌ژوره‌وه‌ بۆ فۆرمی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناو و پڕكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و دانانی ناسنامه‌ی هاوبه‌ش
  • پێشكه‌شكردنی فۆرمی داواكاریه‌كه‌ و چاوه‌ڕێكردنی دڵنیابونه‌وه‌ له‌ سیسته‌مه‌كه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه‌
  • له‌ حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌كه‌وه‌ نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه‌ ناوه‌كه‌ت به‌سه‌ر كه‌وتویی دیاریكراوه‌

كرده‌ی تۆماركردن بۆ یه‌كجاره‌ تا بوار بدات به‌ به‌كارهێنه‌ران مافیان هه‌بێت بگه‌ن به‌ خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی.

كرده‌ی تۆماركردنی كۆمپانیا

  • سه‌ره‌تا فۆرمی تۆماركردنی كۆمپانیا بكه‌ره‌وه‌ زانیاری و داواكاریه‌كان پڕبكه‌ره‌وه‌ و ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ ئه‌پلۆد بكه‌
  • ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌كان و نمونه‌ی ئیمزاكانیان.
  • پشتگیری دانانی سه‌رمایه‌ له‌ بانك.
  • ناسنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا
  • ناسنامه‌ی راوێژكاری یاسایی كۆمپانیا، گرێبه‌ست و نوسراوی لارینه‌بون له‌ سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه‌
  • ناسنامه‌ی ژمێریاری كۆمپانیا و نوسراوی پشتگیری له‌ سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه‌
  • ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران – ئه‌گه‌ر هه‌بوو.

په‌سه‌نكردن + پاره‌دان

  • له‌و كاته‌ی كه‌ ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌درێت له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌، پێویسته‌ گرێبه‌ستی دامه‌زراندن و كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ى كارگێری چاپ بكرێت و مۆر و ئیمزای بكرێت.
  • هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سه‌نه‌كان پێشكه‌شده‌كرێت به‌ تۆماری كۆمپانیاكان له‌ پارێزگای په‌یوه‌ندیدار بۆ هاوتاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
  • كرێ و رسومات راده‌ستی خه‌زنه‌دار بكه‌.
  • ئینجا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی كۆتایی بكه‌.

ئه‌نجامه‌كان

  • كاتێك ره‌زامه‌ندی كۆتایی ده‌درێت (كرده‌ی تۆماركردنه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك دا) و بڕوانامه‌ی كۆمپانیاكه‌ وه‌رده‌گریته‌وه‌.
  • كۆپیه‌ك وه‌ربگره‌وه‌ له‌ بڕوانامه‌كه‌ كه‌ مۆركراوه‌ و ئیمزاكراوه‌ له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكان له‌ پارێزگاكه‌ و وه‌كو كۆپی ره‌سه‌ن بیپارێزه‌.
  • ئیستا كۆمپانیاكه‌ت تۆماركراوه‌ و ده‌توانیت ده‌ستبكه‌یت به‌ كاره‌ بازرگانیه‌كانت.
  • ئینجا نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه‌ ژماره‌ی باج و ژماره‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه‌تی تێدایه‌.

كرده‌ی تۆماركردنی كۆمپانیا

فۆرمی تۆماركردنی كۆمپانیا ده‌كه‌یته‌وه‌ و زانیاری و داواكاریه‌كان پڕ بكه‌ره‌وه‌ و ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌پلۆد بكه‌:

  • ژمیركارى كۆتایی دوا ساڵى دارایی كۆمپانیاى دایك.
  • ناسنامه‌ی هاوپشك یان هاوبه‌شه‌كان و نمونه‌ی ئیمزاكانیان.
  • گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیای دایك، بڕوانامه‌ی تۆماركردن و نوسراوی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ى كارگێری.
  • ناسنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا.
  • ناسنامه‌ی راوێژكاری یاسایی كۆمپانیا، گرێبه‌ست و نوسراوی لارینه‌بون له‌ سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه‌.
  • ناسنامه‌ی ژمێریاری كۆمپانیا و نوسراوی لارینه‌بون له‌سه‌ندیگای ژمێیارانه‌وه‌.

په‌سه‌نكردن + پاره‌دان

  • له‌و كاته‌ی كه‌ ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌درێت له‌ ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌،هه‌موو به‌ڵگه‌نامه‌ ره‌سه‌نه‌كان پێشكه‌شده‌كرێت به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان له‌ پارێزگای په‌یوه‌ندیدار بۆ هاوتاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
  • كرێ و رسومات راده‌ستی خه‌زنه‌دار بكه‌.
  • ئینجا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی كۆتایی بكه‌.

ئه‌نجامه‌كان.

  • كاتێك ره‌زامه‌ندی كۆتایی ده‌درێت (كرده‌ی تۆماركردنه‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت له‌ چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك دا) و ڕێپێدانی كۆمپانیاكه‌ وه‌رده‌گریته‌وه‌.
  • كۆپیه‌ك وه‌ربگره‌وه‌ له‌ ڕێپێدانه‌كه‌ كه‌ مۆر و ئیمزاكراوه‌ له‌ لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی كۆمپانیاكان له‌ پارێزگاكه‌ و وه‌كو كۆپی ره‌سه‌ن بیپارێزه‌.
  • ئیستا كۆمپانیاكه‌ت تۆماركراوه‌ و ده‌توانیت ده‌ستبكه‌یت به‌ كاره‌ بازرگانیه‌كانت.
  • ئینجا نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه‌ ژماره‌ی باج و ژماره‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه‌تی تێدایه‌.
هه‌واڵه‌كان و بڵاوكراوه‌ى پێگه‌
وەزارەتى بازرگانى و بانكى نێودەوڵەتى ۆرك شۆپێك دەكەنەوە
10 ئاب, 2017
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونى بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى ديوان(د.عبدالرزاق عثمان)  و بەڕێوەبەرە…

زیاتر بخوێنەوە »