Skip to content
پێش تۆماركردنی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی
- لیستێك دروستبكه له ناوه بازرگانیه‌كان كه ده‌ته‌وێ یه‌كێك له‌م ناوانه ببێته ناوی كۆمپانیاكه‌ت.
- لیستێك ئاماده بكه بكه به‌ناوی هاوبه‌شه‌كان ( ئه‌گه‌ر له یه‌ك هاوبه‌ش زیاتر بوو) له‌گه‌ڵ ناسنامه‌كانیان و به‌ڵگه‌نامه كه‌سیه تایبه‌ته‌كانیان.
- دیاری بكه كێ ده‌بێته به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه و ناسنامه و به‌ڵگه‌نامه كه‌سیه تایبه‌ته‌كانیشی ئاماده بكه.
- ناونیشانی دروستی كۆمپانیاكه ئاماده بكه.
- سه‌رمایه‌ی پێویست و داواكراو بخه‌ره سه‌ر حسابی بانكیت و نوسراوی پشتگیری بانكی به‌ده‌ستبێنه.
- گرێبه‌ست بكه بده له گه‌ڵ پارێزه‌رێك و نوسراوی پشتگیری ده‌سته‌به‌ر بكه له سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه.
- گرێبه‌ست بكه له‌گه‌ڵ ژمێریارێك و نوسراوی پشتگیری ده‌سته‌به‌ر بكه له سه‌ندیگای ژمێریارانه‌وه.
- دڵنیابه له ئاماده‌كردنی هه‌موو ئه‌و به‌ندو برگه زیادانه‌ی كه ده‌ته‌وێ له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی دامه‌زراندنه‌كه دایبنێی.