Skip to content
له كاتی كرده‌ی تۆماركردنهكهدا
- به‌رده‌وام ئیمێڵه‌كه‌ت سهیربكهرهوه تا ئاگات له و نامه ئه‌لیكترۆنیانه ببێت كه پێت ده‌گات ده‌رباره‌ی بار‌و دۆخی داواكاریه‌كه‌ت و ده‌رچونی پسوله.
- بڕۆ بۆ نوسینگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان له‌و پارێزگایه‌ی كه ده‌ته‌وێ كۆمپانیاكه‌ی تێدا بكه‌یته‌وه و بۆ پێدانى كرێ و رسوماتى كردنه‌وه‌ی لقی كۆمپانیا، و پێشكه‌شكردنی به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌نه‌كان و وه‌رگرتنی مۆله‌تى تۆماركردنی لقی كۆمپانیا.
- له حاڵه‌تی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری پێشكه‌شكردنه‌كه، بڕۆ بۆ نوسینگه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان له پارێزگاكه‌ت كه ده‌ته‌وێ كۆمپانیاكه‌ی لێ بكه‌یته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێنماییانه جێ به جێ بكه كه له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێت ده‌درێت ده‌رباره‌ی هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌كه و چاككردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كه‌ت.
- ئینجا نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه ژماره‌ی باج و ژماره‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه‌تی تێدایه، هه‌روه‌ها ئه‌م ژمارانه داواكراو ده‌بن له كاتی جێبه‌جێكردنی هه‌ر ههلسوكهوتێك كه ده‌ته‌وێت ئه‌نجامی بده‌یت له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كان.
- ئیستا ده‌توانیت ده‌ست به كاره بازرگانیه‌كانت بكه‌یت.