بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان بەردەوامە لەسەر هەماهەنگی کردنی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بە مەبەستی کارئاسانی و هاندانی کەرتی تایبەت
لە رۆژی پێنج شەم رێکەوتی ٢/ ٢/ ٢٠٢٣ نوێنەرانی قائیمقامیەتەکانی قەزای ناوەندی هەولێر و عەنکاوە و بنەسڵاوە و پیرمام و شەقڵاوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانیان کرد و لەلایەن بلند محمد مولود بەرێوەبەری گشتی پێشوازیان لێکراو پاشان کۆبوونەوەیەک ئەنجام درا بە ئامادەبوونی کازم مەغدید برایم بەرێوەبەری تۆمارکردنی کۆمپانیا نیشتیمانیەکان و ارسلان شێخ احمد بەرێوەبەری ناوی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی و لەنجە اسماعیل محمد بەرپرسی پێدانی ناوی بازرگانی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە هەماهەنگی کردن لە نێوان هەردوولا بە مەبەستی کارئاسانی بۆ کاسبکاران و پیشەوەران بۆ ئەوەی بە ئاسانترین شێوە و بەکەمترین تێچوو بتوانن شوێنە بازرگانیەکانیان بکەنەوە و کارەکانیان ئەنجام بدەن ، دوای گفت وگۆ و هەڵسەنگاندنی بابەتە پەیوەندارەکان لە نێوان هەردوولا لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
١ــ بازرگان و پیشەوەرەکان لە قائیمقامیەت نووسراوێک دەهێنن کە تیایدا لایەنی پەیوەندیدار دیاری کراوە (ئەم نووسراوە لە یەک سەردان و لە یەک رۆژ وەردەگیرێت).
٢ــ پاشان لەماوەی یەک رۆژ ناوی بازرگانی دەدرێت بە پیشەوەران لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان.
٣ــ دوای تۆمارکردنی ناوی بازرگانی نووسراویک دەدرێت بە خزمەتخواز بۆ لایەنی پەیوەندیدار بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن و فەرمانگەکانی باجەکان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
٤ــ پێشنیاری پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش کرا دوای وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دیاریکردنی کرێ ی پشکنین بۆ سەردانی کردنی شوێنە بازرگانیەکان بۆ دڵنیابوون لە پابەند بوونیان بە یاساو رێنماییەکان.