ده‌رباره‌ی پێگه‌كه‌مان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومیه و به‌رپرسه له ڕێكخستنی كاروباره ئابوریه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان پاڵپشتی له وه‌ده‌كات كه هه‌یكه‌لی حكومه‌ت ببێته ئابوریه‌كی جۆراو جۆر و نوێكار له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ى كه ئامانج لێییان باشكردنی ژینگه‌ی كاره و ده‌بێته هۆی خێراكردنی گه‌شه‌سه‌ندنێكى به‌رهه‌مدار.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كه‌مان و نوسینگه‌كانی هه‌ڵده‌ستن به دانانی پلان و سیاسه‌ته ئابوریه‌كان و ده‌ستنیشانكردن و پاڵپشتی كردنی گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رته ستراتیجیه‌كان، وه هه‌لده‌ستێت به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیا ناوخۆیی و جیهانیه‌كان و به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات بۆ ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی ڕێكخرا و كارا و متمانه‌ئامێز بۆ كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان و لقی كۆمپانیا بیانیه‌كان و پیاوانی كار له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببێته باشترین شوێنى متمانه‌پێكراو بۆ ئه‌نجامداى كاره بازرگانیه‌كان تیایدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان ده‌كه‌وێته شاری هه‌ولێر، وه به شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی نوسینگه و به‌شه‌كانی سه‌ر به تۆماركردنی كۆمپانیاكان به‌ڕێوه ده‌بات كه پاڵپشتی ده‌كرێت له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌ته‌كانى له پارێزگای هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی بۆ ئاسانكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانمان له سه‌ر ئاستی پارێزگاكان، كاری به‌رێوه‌به‌رایه‌ته‌كان بریتیه له پێشكه‌شكردنی راوێژكاری و وه‌رگرتنی داواكاری و پێداچونه‌وه و جێبه‌جێكردنی هه‌موو داواكاریه پێشكه‌شكراوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كۆمپانیا دابمه‌زرێنن له هه‌رێمی كوردستان به پێی یاسای كۆمپانیاكان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و نوسینگه‌كانی راسپێردراون له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر دڵنیایی له به‌رێوه‌بردن و هاوئاستی و كاریگه‌ری له لایه‌نه‌كانی تۆماركردنی كاره بازرگانیه‌كان و كۆمپانیاكان هه‌روه‌ها كاركردن له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌كان به بریكاران و ئاماده‌كردنی راپۆرتی زانیاری ورد و پێویست بۆ مه‌به‌ستی پلانی نیشتیمانی.
ڕوانگه‌مان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان هه‌وڵ ده‌دات ببێته لایه‌نێكی كارا و خزمه‌ت پێشكه‌ش به خزمه‌تخوازه‌كانى بكات ، هه‌روه‌ها ببێته هاوبه‌شێكی ستراتیجی له گشت كاره بازرگانیه‌كان .
په‌یاممان
ده‌سته‌به‌ر كردنى به‌ڕێوه‌بردنێكی ئاست به‌رز و كارا له گشت لایه‌نه‌كانی تۆماركردنی كۆمپانیاكان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه بنچینه‌ییه‌كان له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی به‌رزترین پێوه‌ر له ئه‌نجامدانی كاره بازرگانیه‌كان له ڕوی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشه‌نبیریه‌وه، هه‌روه‌ها به ئه‌نجامگه‌یاندنی ئابوریه‌كی پێوانه‌یی هه‌ره پێشكه‌وتوو ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانه.
به‌شه‌كانمان
- بەرێوەبەرایەتی تۆماركردنی كۆمپانیا نیشتیمانیەکان: كه به‌رپرسه له تۆماركردنی كۆمپانیا نیشتیمانیەکان و رێکارەکارەکانی هەموارکردنی پێویست.
- بەرێوەبەرایەتی لقی كۆمپانیا بیانیه‌كان: كه به‌رپرسه له تۆماركردنی لقی كۆمپانیا بیانیه‌كان و هه‌مواركردنى پێویست.
- بەرێوەبەرایەتی بریكارنامە بازرگانیه‌كان: كه به‌رپرسه له پێدانی مۆڵەتی بریكارنامه‌ی بازرگانی بە بریکارە بازرگانیەکان.
- بەرێوەبەرایەتی به‌دواداچون و پشكنین: كه به‌رپرسه لە به‌دواداچوون و پشكنین بۆ كۆمپانیا تۆماركراوه‌كان لە كاتی پێویست هەروەها خزمەتگوزاری پاکتاوکردنی کۆمپانیاکان جێبەجێ دەکات.
- بەرێوەبەرایەتی تۆمارکردنی ناوی بازرگانی: بەرپرسە لە پێدانی ناوی بازرگانی و رێکخستنی تۆمارنامەی بازرگانی.
- بەشی ژمێریاری: كه به‌رپرسه له وه‌رگرتنى كرێ و رسوماته‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی لایه‌نه داراییه‌كان.
- بەشی یاسایی: كه به‌رپرسه له راستاندنی به‌ڵگه‌نامه و پەڕاوەکانی کۆمپانیاکان و كێشه یاساییه‌كانى كۆمپانیاكان له دادگاكان و كاروباره یاساییه‌كان.
- بەشی ئامار: كه به‌رپرسه له به‌ڕێوه‌بردنی زانیاریه‌كان و رێكخستنی تۆماره‌كان.
- بەشی كارگێڕی: به‌رپرسه له به‌رێوه‌بردنی لایه‌نی كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆگاكان و تۆماركردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی هاتووه‌كان و ده‌رچوه‌كان.