كردهی تۆماركردنی ئهلیكترۆنی
پرۆسهى تۆماركردنی ئهلیكترۆنی بریتیه له خزمهتگوزاری تۆماركردنی كۆمپانیاكان به شیوهى یهك پهنجهره كه ههر تاكێك دهتوانێت داواكاری پێشكهش بكات بۆ دهستبهسهرداگرتنى ناوی كۆمپانیا یان داواكاری پێشكهش بكات بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاى خۆمالی یان تۆماركردنی لقی كۆمپانیایهكى بیانی له بهڕێوهبهرایهتی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكانى حكومهتی ههرێمی كوردستان.
بۆ پێشكهشكردتی داواكاری له چوارچێوهى خزمهتگوزارى یهك پهنجهرهدا، پێویسته سهرهتا بهكارهێنهرهكه خۆی تۆماركردبێت له بهڕێوهبهرایهتی گشتی تۆماركردنى كۆمپانیاكان. كردهی خۆ تۆماركردنهكهش چهند ههنگاوێكی ئاسانه كه پێویسته ئهنجام بدرێت له ڕێگهی تۆماركردن لهو لینكهى سهرهوه بۆ بهدهستخستنی یوسهر و پاسوێرد كه پێویسته بۆ چونهژوورهوه بۆ خزمهتگوزاریه ئهلیكترۆنیهكه.
دواى كلیك كردن كردنهوهى لینكی تۆمار بكه داواكار داواى لێ كه دهكرێت فۆرمی بهكارهێنهر پڕبكاتهوه، بۆ ئهمهش دهبێت ئیمێلێكی ئهلیكترۆنی دروست بهكاربهێنیت كه دواتر ئهم ئیمێڵه دهبێته پردی پهیوهندی سهرهكی له نێوان بهكارهێنهر و خزمهتگوزاریهكه تا كۆتایی.
له كاتی پێشكهشكردنی داواكارى به سهركهوتوویی، داواكار نامهیهكی ئهلیكترۆنی پێ دهگات له سیستهمهكهوه كه ژمارهی تایبهتی مامهڵهكهی (UTN) تێدایه كه له زیاتر له پاسوێردێك دهچێت و بهكاردێت بۆ چونهژوورهوه بۆ ههموو خزمهتگوزاریه ئهلیكترۆنیه بهردهستهكان له ڕێگهی ئهو پێگهیوه.
چۆن تۆماركردنهكه ئهنجام دهدهیت
- تۆماركردنی كۆمپانیا ناوخۆییهكان
- تۆماركردنی كۆمپانیا بیانیهكان
دهستبهسهرداگرتنی ناو
- گهڕانی سهرهتایی به دوای ناو و دیاریكردنی یهك ناوی پێشنیار كراو
- دیاریكردنی ناوی هاوپشك یان هاوبهش كه له تۆماری ناوی پرۆژه بازركانیهكه لهگهڵی دهبێت
- چونهژورهوه بۆ فۆرمی دهستبهسهرداگرتنی ناو و پڕكردنهوهی زانیاریهكان و دانانی ناسنامهی هاوبهش
- پێشكهشكردنی فۆرمی داواكاریهكه و چاوهڕێكردنی دڵنیابونهوه له سیستهمهكهوه له ڕێگهی ئیمێڵهوه
- له حاڵهتی دهستبهسهرداگرتنی ناوهكهوه نامهیهكی ئهلیكترۆنیت پێدهگات كه ناوهكهت بهسهر كهوتویی دیاریكراوه
كردهی تۆماركردن بۆ یهكجاره تا بوار بدات به بهكارهێنهران مافیان ههبێت بگهن به خزمهتگوزاری ئهلیكترۆنی.
كردهی تۆماركردنی كۆمپانیا
- سهرهتا فۆرمی تۆماركردنی كۆمپانیا بكهرهوه زانیاری و داواكاریهكان پڕبكهرهوه و ئهم بهڵگهنامانهی خوارهوه ئهپلۆد بكه
- ناسنامهی هاوبهشهكان و نمونهی ئیمزاكانیان.
- پشتگیری دانانی سهرمایه له بانك.
- ناسنامهی بهڕێوهبهری كۆمپانیا
- ناسنامهی راوێژكاری یاسایی كۆمپانیا، گرێبهست و نوسراوی لارینهبون له سهندیگای پارێزهرانهوه
- ناسنامهی ژمێریاری كۆمپانیا و نوسراوی پشتگیری له سهندیگای پارێزهرانهوه
- ناسنامهی فهرمانبهران – ئهگهر ههبوو.
پهسهنكردن + پارهدان
- لهو كاتهی كه رهزامهندی سهرهتایی دهدرێت له ڕێگهی نامهی ئهلیكترۆنیهوه، پێویسته گرێبهستی دامهزراندن و كۆنوسی كۆبونهوهی دهستهى كارگێری چاپ بكرێت و مۆر و ئیمزای بكرێت.
- ههموو بهڵگهنامه رهسهنهكان پێشكهشدهكرێت به تۆماری كۆمپانیاكان له پارێزگای پهیوهندیدار بۆ هاوتاكردنی بهڵگهنامهكان.
- كرێ و رسومات رادهستی خهزنهدار بكه.
- ئینجا چاوهڕوانی رهزامهندی كۆتایی بكه.
ئهنجامهكان
- كاتێك رهزامهندی كۆتایی دهدرێت (كردهی تۆماركردنهكه تهواو دهبێت له چهند دهقهیهك دا) و بڕوانامهی كۆمپانیاكه وهردهگریتهوه.
- كۆپیهك وهربگرهوه له بڕوانامهكه كه مۆركراوه و ئیمزاكراوه له لایهن نوسینگهی بهڕێوهبهرایهتی كۆمپانیاكان له پارێزگاكه و وهكو كۆپی رهسهن بیپارێزه.
- ئیستا كۆمپانیاكهت تۆماركراوه و دهتوانیت دهستبكهیت به كاره بازرگانیهكانت.
- ئینجا نامهیهكی ئهلیكترۆنیت پێدهگات كه ژمارهی باج و ژمارهی دهستهبهری كۆمهڵایهتی كۆمپانیاكهتی تێدایه.
كردهی تۆماركردنی كۆمپانیا
فۆرمی تۆماركردنی كۆمپانیا دهكهیتهوه و زانیاری و داواكاریهكان پڕ بكهرهوه و ئهم بهڵگهنامانهی خوارهوهش ئهپلۆد بكه:
- ژمیركارى كۆتایی دوا ساڵى دارایی كۆمپانیاى دایك.
- ناسنامهی هاوپشك یان هاوبهشهكان و نمونهی ئیمزاكانیان.
- گرێبهستی دامهزراندنی كۆمپانیای دایك، بڕوانامهی تۆماركردن و نوسراوی كۆبونهوهی دهستهى كارگێری.
- ناسنامهی بهڕێوهبهری كۆمپانیا.
- ناسنامهی ژمێریاری كۆمپانیا و نوسراوی لارینهبون لهسهندیگای ژمێیارانهوه.
<liناسنامهی فهرمانبهران – ئهگهر ههبوو .
پهسهنكردن + پارهدان
- لهو كاتهی كه رهزامهندی سهرهتایی دهدرێت له ڕێگهی نامهی ئهلیكترۆنیهوه،ههموو بهڵگهنامه رهسهنهكان پێشكهشدهكرێت به بهرێوهبهرایهتى كۆمپانیاكان له پارێزگای پهیوهندیدار بۆ هاوتاكردنی بهڵگهنامهكان.
- كرێ و رسومات رادهستی خهزنهدار بكه.
- ئینجا چاوهڕوانی رهزامهندی كۆتایی بكه.
ئهنجامهكان.
- كاتێك رهزامهندی كۆتایی دهدرێت (كردهی تۆماركردنهكه تهواو دهبێت له چهند دهقهیهك دا) و ڕێپێدانی كۆمپانیاكه وهردهگریتهوه.
- كۆپیهك وهربگرهوه له ڕێپێدانهكه كه مۆر و ئیمزاكراوه له لایهن نوسینگهی بهڕێوهبهرایهتىی كۆمپانیاكان له پارێزگاكه و وهكو كۆپی رهسهن بیپارێزه.