پرسیاره باوه‌كان:
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه پێویسته خۆت تۆمار بكه‌یت وه‌ك به‌كارهێنه‌ر (USER) له خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌به‌كارهێنانی بكه‌یت. ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ناو: پێش دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه، پێویسته ناوێكى بۆ دیاری بكه‌یت، گریمان هه‌ڵبژاردنی ناوه‌كه هیچ به‌ربه‌ستێكی نه‌هاته پێش ئه‌وا له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ناوه‌كه له كه‌متر له كاتژمێرێكدا ئه‌نجام بدرێت، به‌لام ئه‌گه‌ر هاتوو ناوه‌كه كێشه‌ی هه‌بوو و پێویستی كرد له لایه‌ن ده‌سه‌لاته په‌یوه‌ندیداره‌كان پێداچونه‌وه‌ی بۆ بكرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی ناوه‌كه چه‌ند ڕۆژێك یان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت. راده‌ستكردنی به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌ن و دروسته‌كان: پێویسته به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌ن و دروسته‌كان ڕاده‌ست بكرێت به‌مه‌به‌ستی بهراوردكرن و ده‌ركه‌وتنی هاوشێوه‌یی به‌ڵگه‌نامه‌كان له كاتی دانی پسوله‌كان و ڕاسته‌وخۆ پێش وه‌رگرتنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ی كۆمپانیاكه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هاتوو به‌ڵگه‌نامه‌ی ونبوو هه‌بوو یان هه‌ڵه هه‌بوو ئه‌وا پرۆسه‌كه دوا ده‌خرێت تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه ده‌كرێت بۆ به‌كارهێنانی خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی له پێگه‌كه‌ماندا پێویستیت به كۆمپیوته‌ر و هێڵی ئه‌نته‌رنێت ده‌بێت، هه‌روه‌ها واباشه كه په‌یوه‌ندیه‌كه broadband بێت، له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی خزمه‌تگوزاری به‌رنامه‌ی كردنه‌وه‌ی پێگه كه باشتره (ئه‌نته‌رنێت ئێكسپلۆره‌ر بێت). هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر هیچ بارێكی نائاسایی دروست نه‌بێت له خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی له ئه‌نته‌رنێته‌وه، ئه‌وا تۆماركردنه‌كه به ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ناو بۆ كۆمپانیا ده‌ست پێده‌كات پێش ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌كانی دامه‌زراندن، دوای پێشكه‌شكردنی داواكاری بۆ دیاریكردنی ناو دوو ئه‌نجامی پێشبینیكراو ده‌بێت به‌م شێوه‌یه:
ئه‌نجامی 1: په‌سه‌ندكردنی ناوه‌كه ئه‌گه‌ر ڕه‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر ناوه‌كه، ئه‌وه هه‌واڵێكی خۆشه و پێویسته كار له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو بكه‌یت له دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه.
ئه‌نجامی 2: ئه‌گه‌ر ناوه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرا ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ناوه‌كه به ناوێكی تری تۆماركراو ده‌چێت یان وه‌كو ئه‌و وایه، یان وشه‌ی ناشیاوی تێدایه، یان ئاماژه‌یه‌كی نادروستی تێدایه ئه‌وا یه‌كێتی ژووره‌كانی بازرگانی ئه‌و جۆره ناوانه ڕه‌تده‌كاته‌وه و ئاگادارت ده‌كاته‌وه له‌مه خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی ئه‌و ده‌رگایه‌یه كه 24 كاتژمێر كراوه‌یه به وه‌رگرتنی داواكاریه‌كان، وه به‌و دواییانه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان په‌ره‌ی پێدراوه بۆ ئاسانكاری وه‌رگرتنی داواكاریه‌كانی دامه‌زراندنی كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان یان تۆماركردنی لقی كۆمپانیا بیانیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش له ڕێگه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی تایبه‌ت و به‌ڵگه‌نامه‌ی داواكراو به پێی یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی( ئۆنلاین) و ناردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان. ثرسيارة باوةكان