ئاگاداری
داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان دەکەین بەهۆی پشووی نەورۆزەوە، ناتوانین داواکاری بۆ تۆمارکردنی ناوی بازرگانی و تۆمارکردنی کۆمپانیاکان وەربگرین لە رۆژی ٢٠/ ٣/ ٢٠٢٣ تاکو ٢٦/ ٣/ ٢٠٢٣
ئاگاداری سەبارەت بە ناوە بازرگانیە تۆمارکراوەکان
پاڵپشت بە ماددەی ٧ لە پەیڕەوی ناوی بازرگانی و تۆمارنامەی بازرگانی ژمارە ١٥ ی ساڵی ٢٠٢٢ هەرێمی کوردستان مانگانە لیستی ناوە بازرگانیەکان بڵاودەکەینەوە داوا لە هەموو لایەنێکی پەیوەندیدار دەکەین کە لاریان هەیە لەسەر تۆمارکردنی ناوە بازرگانیە بڵاوکراوەکان لە ماوەی ٦ مانگ لە بەرواری بڵاوکردنەوەی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان یان بەرێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر – سلێمانی – دهۆک بکەن وە بەڵگەی پێویست بۆ هۆکاری لاری بوونیان پێشکەش بکەن.
تکایە سەردانی بەشی هەواڵەکان و بڵاوکراوەی پێگە بکە یان کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکە بۆ بینینی لیستی مانگی کانوونی دووەم ساڵی ٢٠٢٣
https://www.crkrg.org/ku/category/news-press-release-kr/
به‌خێرهاتنتان ده‌كه‌ین و سوپاستان ده‌كه‌ین بۆ سه‌ردانیكردنی پێگه ئه‌لیكترۆنیه نوێكه‌مان بۆ تۆماركردنی كۆمپانیاكان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان به به‌رپرس داده‌نرێت له هه‌موو كاروباره په‌یوه‌ندیداره‌كان به دامه‌زراندن و تۆماركردنی كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان. بهرێوهیهرایهتیه گشتیه‌كه‌مان هه‌ڵده‌ستێت به وه‌رگرتن و پێداچونه‌وه و ڕاپه‌راندنی هه‌موو داواكاریه پێشكه‌شكراوه‌كان له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنه‌كان و خاوه‌ن كاره‌كان و پیاوانی كار و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ كارێك بنیات بنێن به پێی یاسای كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
له ئێستادا دامه‌زراندنی كار له هه‌رێمی كوردستان ئاسانتر و زووتره له پێشتر، كه ئه‌وه‌ش گونجاوه له‌گه‌ڵ دیدگای وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تى هه‌رێمی گوردستان له ئاسانكاری بۆ خاوه‌نكاره‌كان به شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و فراونكردنی كاروباره‌كانیان.
چۆنیه‌تی تۆماركردن
-
تۆماركردنی كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان
-
تۆماركردنی كۆمپانیا بیانیه‌كان
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناو
-
گه‌ڕانی سه‌ره‌تایی به دوای ناو و دیاریكردنی یه‌ك ناوی پێشنیار كرا‌و
-
دیاریكردنی ناوی هاوپشك یان هاوبه‌ش كه له تۆماری ناوی پرۆژه بازركانیهكه له‌گه‌ڵی ده‌بێت
-
چونه‌ژوره‌وه بۆ فۆرمی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناو و پڕكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و دانانی ناسنامه‌ی هاوبه‌ش
-
پێشكه‌شكردنی فۆرمی داواكاریه‌كه و چاوه‌ڕێكردنی دڵنیابونه‌وه له سیسته‌مه‌كه‌وه له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه
-
له حاڵه‌تی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناوه‌كه‌وه نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه ناوه‌كه‌ت به‌سه‌ر كه‌وتویی دیاریكراوه
كرده‌ی تۆماركردن بۆ یه‌كجاره تا بوار بدات به به‌كارهێنه‌ران مافیان هه‌بێت بگه‌ن به خزمه‌تگوزاری ئه‌لیكترۆنی.
كرده‌ی تۆماركردنی كۆمپانیا
- سه‌ره‌تا فۆرمی تۆماركردنی كۆمپانیا بكه‌ره‌وه زانیاری و داواكاریه‌كان پڕبكه‌ره‌وه و ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه ئه‌پلۆد بكه
- ناسنامه‌ی هاوبه‌شه‌كان و نمونه‌ی ئیمزاكانیان.
- پشتگیری دانانی سه‌رمایه له بانك.
- ناسنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا
- ناسنامه‌ی راوێژكاری یاسایی كۆمپانیا، گرێبه‌ست و نوسراوی لارینه‌بون له سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه
- ناسنامه‌ی ژمێریاری كۆمپانیا و نوسراوی پشتگیری له سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه
- ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران – ئه‌گه‌ر هه‌بوو.
په‌سه‌نكردن + پاره‌دان
-
له‌و كاته‌ی كه ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌درێت له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه، پێویسته گرێبه‌ستی دامه‌زراندن و كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ى كارگێری چاپ بكرێت و مۆر و ئیمزای بكرێت.
-
هه‌موو به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌نه‌كان پێشكه‌شده‌كرێت به تۆماری كۆمپانیاكان له پارێزگای په‌یوه‌ندیدار بۆ هاوتاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
-
كرێ و رسومات راده‌ستی خه‌زنه‌دار بكه.
-
ئینجا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی كۆتایی بكه.
ئه‌نجامه‌كان
-
كاتێك ره‌زامه‌ندی كۆتایی ده‌درێت (كرده‌ی تۆماركردنه‌كه ته‌واو ده‌بێت له چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك دا) و بڕوانامه‌ی كۆمپانیاكه وه‌رده‌گریته‌وه.
-
كۆپیه‌ك وه‌ربگره‌وه له بڕوانامه‌كه كه مۆركراوه و ئیمزاكراوه له لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیاكان له پارێزگاكه و وه‌كو كۆپی ره‌سه‌ن بیپارێزه.
-
ئیستا كۆمپانیاكه‌ت تۆماركراوه و ده‌توانیت ده‌ستبكه‌یت به كاره بازرگانیه‌كانت.
-
ئینجا نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه ژماره‌ی باج و ژماره‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه‌تی تێدایه.
كرده‌ی تۆماركردنی كۆمپانیا
فۆرمی تۆماركردنی كۆمپانیا ده‌كه‌یته‌وه و زانیاری و داواكاریه‌كان پڕ بكه‌ره‌وه و ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌ی خواره‌وه‌ش ئه‌پلۆد بكه:
-
-
ژمیركارى كۆتایی دوا ساڵى دارایی كۆمپانیاى دایك.
-
ناسنامه‌ی هاوپشك یان هاوبه‌شه‌كان و نمونه‌ی ئیمزاكانیان.
-
گرێبه‌ستی دامه‌زراندنی كۆمپانیای دایك، بڕوانامه‌ی تۆماركردن و نوسراوی كۆبونه‌وه‌ی ده‌سته‌ى كارگێری.
-
ناسنامه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیا.
-
ناسنامه‌ی راوێژكاری یاسایی كۆمپانیا، گرێبه‌ست و نوسراوی لارینه‌بون له سه‌ندیگای پارێزه‌رانه‌وه.
-
ناسنامه‌ی ژمێریاری كۆمپانیا و نوسراوی لارینه‌بون لهسهندیگای ژمێیارانهوه.
-
ناسنامه‌ی فه‌رمانبه‌ران – ئه‌گه‌ر هه‌بوو .
په‌سه‌نكردن + پاره‌دان
-
له‌و كاته‌ی كه ره‌زامه‌ندی سه‌ره‌تایی ده‌درێت له ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنیه‌وه،هه‌موو به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌نه‌كان پێشكه‌شده‌كرێت به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى كۆمپانیاكان له پارێزگای په‌یوه‌ندیدار بۆ هاوتاكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كان.
-
كرێ و رسومات راده‌ستی خه‌زنه‌دار بكه.
-
ئینجا چاوه‌ڕوانی ره‌زامه‌ندی كۆتایی بكه.
ئه‌نجامه‌كان.
-
كاتێك ره‌زامه‌ندی كۆتایی ده‌درێت (كرده‌ی تۆماركردنه‌كه ته‌واو ده‌بێت له چه‌ند ده‌قه‌یه‌ك دا) و ڕێپێدانی كۆمپانیاكه وه‌رده‌گریته‌وه.
-
كۆپیه‌ك وه‌ربگره‌وه له ڕێپێدانهكه كه مۆر و ئیمزاكراوه له لایه‌ن نوسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تىی كۆمپانیاكان له پارێزگاكه و وه‌كو كۆپی ره‌سه‌ن بیپارێزه.
-
ئیستا كۆمپانیاكه‌ت تۆماركراوه و ده‌توانیت ده‌ستبكه‌یت به كاره بازرگانیه‌كانت.
-
ئینجا نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیت پێده‌گات كه ژماره‌ی باج و ژماره‌ی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمپانیاكه‌تی تێدایه.
لیستی كرێ و رسوماته‌كان داونلۆد بكه
هه‌واڵه‌كان و بڵاوكراوه‌ى پێگه

05 شوبات, 2023
لە رۆژی پێنج شەم رێکەوتی ٢/ ٢/ ٢٠٢٣ نوێنەرانی قائیمقامیەتەکانی…
زیاتر بخوێنەوە »